AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٢ ٠٨:٤١

وەزیری دەرەوەی عێراق:

بەغدا خوازیاری پێوەندی سازێنەر لەگەڵ دراوسێیەکانی بەتایبەتی ئێرانە

بەغدا خوازیاری پێوەندی سازێنەر لەگەڵ دراوسێیەکانی بەتایبەتی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر ویستی بەغدا بۆ پێوەندی باش لەگەڵ دراوسێکانی بەتایبەتی ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر ویستی ئەو وڵاتە بۆ باشترین پێوەندی لەگڵ دراوسێکانی بەتایبەتی ئێران جەختی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵات ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دیپلۆماتیکی ئانتالیا لەگەڵ محەمەد حەسەن شێخولئیسلانی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ڕێکخراوی سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانی ئێران دیداری کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا لەسەر پرسی جیاوازی ئەمنیەتی و سیاسی لە ناوچەکە و هەروەها ڕەتوی دانوستانەکانی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران و ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر قووڵایی پێوەندی دوولایەنەی نێوان ئەو وڵاتە و کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندی هاوبەشی دوولایەنەکە جەختی کرد و زیادی کرد کە بەغدا خوازیاری دروست بوونی باشترین پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی ئێرانە.

News ID 41302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha